قوتابخانەکانی سنووری خەلیفان نۆژەن دەکرێنەوە
+964
ئاکام غەفور – خەلیفان
ژمارەیەک قوتابخانە لە سنووری قەزای خەلیفان نۆژەن دەکرێنەوە و ژووریان بۆ زیاد دەکرێت.
پێنج قوتابخانە لە گوندەکانی دەوروبەری خەلیفان و یەک قوتابخانەش لە ناو قەزای خەلیفان نۆژەن دەکرێنەوە.
مەغدید عەریف ئەحمەد قایمقامی خەلیفان بە وەکالەت بە 964وت، “بەدواداچوونمان کردووە و سەردانی قوتابخانەکانمان کردووە، بە مەبەستی چارەسەرکردنی گرفتەکانیان، هەر یەک لە قوتابخانەی گوندەکانی جۆنەرە، بیرۆکان، زەردەگۆم، ماویلیان، جۆلەمێرگی خوار و روماوێژ لەناو شاریش قوتابخانەی خەلیفانی یەکەم بڕیار دراوە بە زیاد کردنی ژوور و نۆژەنکردنەوەیان”.
وتیشی، ئێستا کار لە قوتابخانەکان دەکرێت و بڕی 169,556,000 دیناریان بۆ تەرخان کراوە”.
خەلیفان لە مانگی ئابی ئەمسال بڕیاری بە قەزابوونی بۆ دەرچوو، خاوەنی یەک ناحیە و زیاتر لە 60 گوندە.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا