دیمەنی کاتی دەرهێنانەوەی تەرمەکە. وێنە: تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی
جارێ نازانرێت خنکاوە یان نا
تەرمی کەسێک لە رووباری دیجلەی سنوری زاخۆ دۆزرایەوە
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
نیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی کەسێک لە رووباری دیجلەی گوندی پێشابوور لە سنوری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ دۆزرایەوە.
جەمال هەسن بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی زاخۆ بە 964ـی وت، “دوای ئاگادارکردنەوەمان لەلایەن پۆلیسی زاخۆوە بە هەبوونی تەرمی کەسێک لە رووباری دیجلەدا، تیمەکانمان رەوانەی شوێنەکە کرد و تەرمەکەیان دەرهێنا”.
لەلایەکی دیکە، ئەحمەد رەمەزان وتەبێژی پۆلیسی زاخۆ بۆ 964ـی باسکرد، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر رووداوەکە نییە و بەشی بەڵگە و تاوان سەرقاڵی لیکۆڵینەوەن، هەروەها تەرمەکە رەوانەی پزیشکی داد دەکرێت بۆ ئەوەی هۆکاری مردنەکەی و ناسنامەی کەسەکە دیاری بکرێت.
وتیشی، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، هیچ ئاسەواری لێدان لەسەر جەستەی مردووەکە نەبوو.
964 بۆی ساغ نەبووەوە ئەو کەسە لەناو ئاودا خنکاوە یان پێشتر گیانی لەدەستداوە.