3500 بریکاری خۆراکی سلێمانی داواکارییان هەیە

964+

پێشەوا محەمەد

3500 بریکاری خۆراک لە سنووری پارێزگای سلێمانی داوای پارەی چوار مانگی ساڵی 2019 دەکەن بۆیان بگێڕدرێتەوە.

964 دەزانێت، ئەوان چوونەتە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و داوایان کردووە وەزارەتی بازرگانی هەرێم بڕی ئەو پارەیەیان بۆ بگەڕێنێتەوە، کە هی چوار مانگی 2019یە و تا ئێستا وەریان نەگرتووە.

بریکارەکان بۆ هەر سەر خێزانێک بڕی 150 دیناریان لە لایەن وەزارەتی بازرگانییەوە بۆ دەگێڕدرێتەوە.

کاسترۆ مەعروف، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە 964ـی وت، “داوای ئەو بریکارانەیان بۆ وەزارەتی بازرگانی بەرز کردووەتەوە”.

وتیشی، “جگە لەوەش گلەییان هەیە زۆرجار فاسۆلیا و نۆک و ئاردەکە خراپ و تێکچووە و ئەوەش کێشەیان بۆ دروست دەکات”.

ئەوانەی موچەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە بەشە خۆراکیا...

ئەوانەی موچەیان لە دوو ملیۆن دینار زیاترە بەشە خۆراکیان بڕا