رۆناڵدۆ بە عەگال و شمشێرەوە دەرکەوت
+964
ژووری هەواڵ
چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا یانەی نەسری سعودی ڤیدیۆکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆی بڵاوکردەوە کە بە عەگال و بەرگی عەرەبییەوە دەردەکەوێت.
ڤیدیۆکە بۆ یادی 93 ساڵەی رۆژی نیشتیمانی سعودیە ئامادەکراوە، یادەکە دەکەوێتە 23ی ئەیلولەوە.
لە ڤیدیۆکەدا هەموو تیمەکە بەرگی عەرەبی دەپۆشن و خۆیان ئامادە دەکەن، رۆناڵدۆش لەناویاندایە.
بیرۆکەی کارەکە بەم شێوەیەیە:
چەند هەرزەکارێک دەچنە ژوورەکانی پشتەوەی یانەی نەسر و دەبینن راهێنەر و هەموو یاریزانەکان خۆیان بۆ یادەکە ئامادە دەکەن، لە کۆتاییەکانیشدا رۆناڵدۆی ئەستێرەی یانەکە دەردەکەوێت کە بەو جلانەوە شمشێرێکی بەدەستەوە گرتووەو سەمای کەلتووری سعودییەکان دەکات.