وێنه‌ى ژینا ئه‌مینى به‌ده‌ست خۆپیشاندهرێكهوه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا - وێنه: AFP
ژینا ئەمینی رکابەریی ئیلۆن مه‌سک دەکات
964+
هێرۆ مەولودی
ژینا ئەمینی، کچە کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان کە ساڵی رابردوو لە لایەن پۆلیسی رەوشتی تاران دەستگیرا و پاشان گیانی لە دەست دا، لەگەڵ ئیلۆن مه‌سک گەورە سەرمایەداری جیهانی و خاوەنی تۆڕی کۆمەڵاتی ئێكس “تویتەری پێشوو”، دوو به‌ربژێری سەرەکین بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ساخارۆف بۆ ئازادی رادەربڕین له نەتەوە یەکگرتووەکان.
ئاژانسی هەواڵی فەرەنسا رایگەیاندووە، سێ گرووپی گەورەی فراکسیۆنەکانی ئەوروپا، پاڵپشتی خۆیان بۆ ژیان ئەمینی بۆ وەرگرتنی خەڵاتەكه راگەیاندووە، ئەمەش وا دەکات چانسی ئەو کچە کوردە كۆچكردووه بۆ وەرگرتنی خەڵاتەکە زیاتر بێت.
گه‌نجێكی كورد "به‌هۆی ژینا ئه‌مینی"ـیه‌وه له كه‌ره‌ج كوژرا
خەڵاتی ساخارۆف بۆ ئازادی رادەربڕین، کە بە ناوی ئاندرێ ساخارۆفی زانای گەورەی روسی ناونراوە، بڕیارە لە مانگی كانوونی یه‌كه‌می ئەمساڵ پێشکەش بکرێ.
گیانله‌ده‌ستدانی ژینا ئەمینی، بووه هۆی سەرهەڵدانی خۆپێشاندانی گه‌وره له ئێران و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و دروشمی “ژن، ژیان، ئازادی” هه‌موو شوێنێكی گرته‌وه، هه‌ر ئه‌مه‌شه وایكردووه بۆ خەڵاتەكه به‌ربژێر بكرێت.