شەقامی 100 لە نێوان دوو گەڕەکی هەولێر دروست دەکرێت. فۆتۆ: پارێزگای هەولێر
8ی حەسارۆک هێشتا چاوەڕێی خزمەتگوزارییە
زیاتر لە یه‌ك ملیار دینار بۆ شه‌قامێكی هه‌ولێر ته‌رخان كرا
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
له هه‌ولێر دروستکردن و قیرتاوکردنى شەقامێکى 100م لە نێوان هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی 5ى حەسارۆک و 8ی حەسارۆك ده‌ستیپێكرد، كه گوژمه‌كه‌ی زیاتری ملیارێك دیناره، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه تا ئێستا كه‌مترین خزمه‌تگوزاری به گه‌ڕه‌كی 8ی حه‌سارۆك گه‌یاندراوه.
“پڕۆژەى دروستکردن و قیڕتاوکردنى سایدێکى شەقامێكى گرنگى 100 مەترى لە نێوان 5ى حەسارۆکان و 8ی حەسارۆکان له لایه‌ن پارێزگاری هه‌ولێره‌وه به‌سه‌ر كرایه‌وه، کە بە گوژمەی یه‌ك ملیار و 74 ملیۆن دینار لە سەر بودجەی پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بە شێوەی بەڵێندەرایەتى جێبه‌جێ ده‌كرێت” راگه‌یاندنی پارێزگای هه‌ولێر وا ده‌ڵێت.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، پارێزگارى هەولێر و قایمقام و سه‌رۆكی شاره‌وانی كاره‌كانی شه‌قامه‌كه‌یان به‌سه‌ر كردووه‌ته‌وه و له کەموکوڕى و پێداویستیەکانى کۆڵیەوە.
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هه‌ولێر ده‌ڵێت، “ئەم شەقامە کە شەقامێکى گرنگ و ستراتیژیه، جگە لە بەستنەوەى گەڕەکى 5ى حەسارۆکان بە جووت سایدى 60 مەترى 8ی حەسارۆکان، هەردوو گەڕەکیش بە شەقامى سەرەکى کەسنەزان – کۆیە دەبەستێتەوە و ئاسانکاریی و خزمەتێکى زۆر پێشکەش بە هاتوچۆى هاوڵاتیانى ناوچەکە دەکات”.
ئەو پڕۆژه‌یە به‌پێی زانیارییه‌كانی راگه‌یاندنی پارێزگا، بەشێکى دیکەیە لە گەیاندنى ئەو پڕۆژەیه‌ی لە ساڵى رابردوودا لە گه‌ڕه‌كی 8ى حەسارۆکان جێبەجێکراون، لەوانە دروستکردن و قیڕتاوکردنى شەقامێکى دووسایدى 60 مەترى و لێدانى چەند بیرێکى ئاو، لە ئایندەشدا نەخۆشخانەیەک لە8ى حەسارۆكان دروست دەکرێت.
کەرتی 8ـی حەسارۆک زیاتر لە 16 هەزار پارچە زەوییە و ماوەی زیاتر لە 16 ساڵیش دەبێت زەوییەکانی بەسەر هاوڵاتیان دابەشکراوە، بەڵام تاوەکو ئێستا كه‌مترین خزمەتگوزاری بۆ بردراوه.
هاوڵاتیانی خاوه‌ن زه‌وییه‌كانی ئه‌م كه‌رته، تا ئێستا ده‌یان جار گردبوونه‌وه‌یان ئه‌نجام داوه و داوای گه‌یاندنی خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌كه‌ن.
پێشتر سه‌رۆكی شاره‌وانیی هه‌ولێر له مانگی ئایاری رابردوو به 96ی راگه‌یاند، بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری بە کەرتی 8ـی حەسارۆک، شارەوانیی هەولێر زەوییەکانی دەفرۆشێت.