دوو ساڵە زاخۆ بووەتە ئیدارەی سەربەخۆ

50 بوک و زاوا سەربەخۆبوونی ئیدارەی زاخۆیان پیرۆز کرد

964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بە بۆنەی تێپەڕبوونی دوو ساڵ بەسەر راگەیاندنی ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، ئاهەنگێکی جەماوەری سازکرا و 50 بوک و زاوای تازە بەشداریان کرد.

ئاهەنگەکە لە گۆڕەپانی پردی دەلال بە بەشداری هەردوو هونەرمەند (عەبدولقەهار زاخۆیی و فاتێ) و 50 بوک و زاوا بەڕێوەچوو، هەزاران کەس لە ئاهەنگەکەدا ئامادەبوون بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازیان لە یادی سەربەخۆبوونی ئیدارەکەیان کرد.

ئەمە یەکەم جار نییە بوک و زاوا بەشداری لە ئاهەنگەکانی زاخۆ دەکەن، ساڵێک لەمەوبەریش 20 بوک و زاوا بەشدارییان لە ئاهەنگی یەک ساڵەی ئیدارەی زاخۆ کرد.

لە ئاهەنگەکەدا رێز لە چەندین کەسایەتی خزمەتکار گیرا وەک کرێکاری پاککەرەوە، کارمەندی بەرگری شارستانی، جوتیار، پۆلیس، مامۆستا، ئەکتەر، کەسایەتی کۆمیدی و میوزیکژەن، هەروەها خەڵاتیان بەسەر دابەش کرا.

زاخۆ لە 20.9.2021 بە فەرمی بوو بە ئیدارەی سەربەخۆ و هەر لەو کاتەوە باتیفاش کرا بە قەزا و خرایە سەر ئیدارەی زاخۆ.

ژمارەی دانیشتووانی زاخۆ نزیکەی 350 هەزار کەس دەبێت و نزیکەی 150 هەزار ئاوارەش لە ناو کەمپەکانی ئەو دەڤەرەدا هەن.