هەولێر: ئامادەکاری بۆ یادی لە دایکبوونی پێغەمبەر دەستیپێکرد

964+

توانا نەقی

لە هەولێر ئامادەکارییەکان دەستی پێکرد بۆ یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام.

ئەمڕۆ چوارشەممە، لە دیوانی پارێزگای هەولێر کۆبونەوەی پارێزگار و لایانە پەیوەندیدارەکان  کرا بۆ ئامادەکاری یادی لەدایکبوونی پێغەمبەر و بەڕێوەچوونی چەندین چالاکی جۆرا و جۆر لەو رۆژەدا.

ئەوەش هاتووە، پارێزگا تەواوی ئەو لایەنانەی راسپاردووە لە ئەمڕۆوە دەستبکرێت بە ئامادەکارییەکان، لەسەنتەری شاری هەولێر و دەورووبەری.

ساڵانە هەرلەسەردەمی سوڵتان مزەفەرەوە لە هەولێر ئەو یادە بەرزرادەگیرێت و هاوڵاتیان بە چالاکی جۆراوجۆر و وتنەوەی سرود و دابەشکردنی خاردەمەنی بەشداری دەکەن.

رۆژی 12ـی رەبیع لئەوەلی هەمووس ساڵێک یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلامە و لە هەرێمی کوردستانیش بەو بۆنەیەوە دەکرێت بە پشووی فەرمی کە بۆ ئەمساڵیش دەکەوێتە چوارشەممەی داهاتوووەوە.