فلتەری هەوای بەکارنەهێنا و شەش ملیۆن دینار سزا درا

964+
ئەحمەد مستەفا

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، سزای پێبژادنی سەپاند بەبڕی شەش ملیۆن دینار، بەسەر کارگەیەکی بەرهەمهێنانی شیش، چونکە فلتەری بەکارنەهێنابوو.

ئەمرۆ سێشەممە 19.9.2023، فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بڕیاری پێبژاردنەکەی بڵاوکردۆتەوە، کە لە ئەنجامی بەدواداچوونی تیمەکانی چاودێری و بەدواداچوونی پرۆژە پیشەسازییەکان، لە رێگەی هۆبەی یاساییەوە بڕیارەکەیان دەرکردووە.

ئەو کارگەیە دەکەوێتە، ناوچەی پیشەسازی تیمار، بۆ لیژنەکە دەرکەوتووە فلتەری هەوای بەکارنەهێناوە کاتێک بەرهەمهێنانی ئەنجامداوە، و بووە بە هۆکاری بڵاوبوونەوەی دووکەڵێکی زۆر و هەراسانکردنی دانیشتوانانی ئەو ناوچانە.

فەرمانگەی ژینگەی هەولێر، ئەوکارەی کارگەکە بە پێچەوانەی یاسای پاراستن و چاککردنی ژینگەیە له هەرێمی کوردستان ژماره (8ی ساڵی 2008) هەر پشت بەس بەهەمان یاسا سزای کارگەکەی داوە.

رێکخراوێک 300 هەزار دار بەڕووی لە هەولێر چاندووە

رێکخراوێک 300 هەزار دار بەڕووی لە هەولێر چاندووە