لە سەیدسادق 100 سەتڵ ماستی ترشاو دەستیبەسەردا گیرا

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سەیدسادق، نزیکەی 100 سەتڵی ماستی خراپبوو دەستیبەسەردا گیرا کە خاوەنەکەی دەیویست بەسەر هاوڵاتیاندا ساغی بکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 19.9.2023، تەها ئەحمەد، بەرپرسی راگەیاندنی قایمقامیەتی سەیدسادق بە 964ـی راگەیاند، کەسێک لە ناحیەی ناڵپاڕێزەوە لە پشتی بارهەڵگر نزیکەی 100 سەتڵ ماستی ترشاوی بار کردبوو، دەیویست بیبات بۆ فرۆشتن.

بە وتەی تەها ئەحمەد، “بەهۆی ئەوەی لە نیوەڕۆدا بارکرابوو، خۆر و گەرما زۆر لێی دابوو، هەمووی ترشابوو و تێکچووبوو”.

مارکێتێک 650 شووشە ئاوە تەماتە رادەستی قایمقامیەت دەکات

مارکێتێک 650 شووشە ئاوە تەماتە رادەستی قایمقامیەت دەکات

لە بازگەی سیدسادق دەست بەسەر ئەو بڕە ماستەدا گیراوە و لیژنەی تەندروستی پشکنینی بۆ کردووە، دەرکەوتووە کە بۆ خۆرادن شیاو نییە.

ماستەکان لە جۆری دوو کیلۆیی بوو و کێشی هەموویان دەکاتە نزیکەی 200 کیلۆ.