ئەمڕۆ پلەکانی گەرما جێگیرن و سبەینێ کەمێک بەرز دەبێتەوە

964+

توانا نەقی

بە پێی پێشبینی کەشوهەوا ئەمڕۆ پلەکانی گەرما جێگیر دەبن و سبەینێش تۆزێک بەرزتر دەبنەوە لە چاو تۆمارەکانی ئەمڕۆدا.

بەشی پێشبینیی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێم، کە ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە، ئاسمان ساماڵ دەبێت و جەو فێنک دەبێت، بەرزترین پلەی گەرماش لە گەرمیانە بە 41 پلەی سیلیزی و نزمترینیش حاجی ئۆمەرانە بە 26 پلەی سیلیزی.

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ سی شەممە 19.9.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت
خێرایى با / مام ناوەند ( 10 – 20) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوور ی خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما/ بە گشتى نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت.

سبەى چوار شەممە 20.9.2023
کەش/ ئاسمان ساماڵ دەبێت.
خێرایى با / لەسەرخۆ-مامناوەند ( 10– 15) کم /ک دەبێت.
ئاراستەی با / باکوور ی خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین/ لە نێوان ( 9 – 10 ) کم دەبێت .
پلەکانی گەرما/ کەمێک بەرز دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر: 37 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 36 پلەى سیلیزى
دهۆک: 37 پلەى سیلیزى
کەرکوک: 40 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 38 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 38 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 26 پلەى سیلیزى
سۆران: 36 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 41 پلەى سیلیزى