رێنماییەکان لە 964 بخوێنەوە
ئه‌مڕۆ پێشكه‌شكردن بۆ زانكۆ تایبه‌ته‌كان ده‌ستپێده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه پرۆسه‌ی پێشكه‌شكردن بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه بڵاویكرده‌وه، به پێی رێنمایی ژمارە 10ـى ساڵی 2023ـی تایبەت بە رێنمایی و مەرجەکانى وەرگرتنى خوێندکاران بۆ ساڵى خوێندنى (2023-2024) لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان لە هەرێمى کوردستان، له ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه 19.9.2023 پێشكه‌شكردن بۆ وه‌رگرتن له زانكۆ و په‌یمانگه تایبه‌ته‌كانی كوردستان ده‌ستپێده‌كات.
وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا لینكی رێنماییه‌كانی پێشكه‌شكردنی بڵاوكرده‌وه، كه تۆش ده‌توانیت له‌م لینكه‌وه بیخوێنیته‌وه.
هاوكات بۆ بینینی لیستی زانکۆ و پەیمانگە باوەڕپێکراوەکانی هەرێمی کوردستان، ده‌توانیت ئه‌م لینكه بكه‌یته‌وه.
پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، رۆژانی 5 تا 14ی ئەم مانگەی، وه‌ك واده‌ی پێشکەشکردن بۆ وەرگرتن لە زانکۆ حکومییەکان بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە رێگەی زانکۆلاینەوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن راگه‌یاند.