هەڤاڵ ئەبوبەکر: بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین
چی لە بارەی فڕۆکەخانەی عەربەتەوە دەزانیت؟
964+
ژووری هەواڵ
هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لەبارەی رووداوی تەقینەوەکەی فڕۆکەخانەی عەربەتەوە دەڵێت، بە توندیی سەرکۆنەی دەکات.
ئەو ەب دیاریکراوی دەڵێت، :بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین؛ کە ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و، بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێر و هەموو ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەیشی؛ لە رابردودا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان”.
دەقی راگەیەندراوەکەی هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی:
بەناوی پارێزگای سلێمانییەوە؛ بەتوندیی سەرکۆنەی ئەو دەستدرێژییانە دەکەین؛ کە ئەمڕۆ کرانە سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵیی عەربەت و، بارەگای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە هەولێرو، هەموو ئەو سنوربەزاندن و پەلاماردانانەیشی؛ لە ڕابردودا کراونەتە سەر هەرێمی کوردستان.
هاوخەمیی و پەژارەو پرسەی فەرمیی خۆمان بۆ شەهیدانی ئەم ڕوداوە نەخوازراوانە دەردەبڕین و، هیوای چاکبونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازین.
داوا لە وڵاتانی ناوچەکە دەکەین ڕێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عیراق بگرن، داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی ئیتحادیی و هەموو لایەنە سیاسییەکان دەکەین کۆتایی بە ناکۆکییە ناوخۆییەکان بهێنن و، خۆیان و وڵاتەکەمان لە هەر ململانێیەکی ناوچەیی و نێودەوڵەتیی بەدوربگرن و شکۆو سەروەریی نیشتمانیی وڵات؛ بپارێزن.