موشەکێک لە گوندێکی قەزای خەبات کەوتە خوارەوە

شۆڕش عەبدوڵا – هەولێر

بەگوێرەی زانیاریەکانی 964 کەمتر لە نیو کاتژمێر لەمەوبەر، موشەکێک بەر سەقفی ماڵێک کەوتووە  لەنزیکی قوتابخانەیەکی گوندی سفەیەی قەزای خەبات.

سەرچاوەیەکی ئەمنی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی ئەو موشەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە، بەڵام هیچ وردەکاریەکی دیکەی لەبارەی موشەکەکە نەوتووە.

موشەکەکە لەجۆری هاوەنە، بەر سەقفی ماڵێک کەوتووە و نەتەقیوەتەوە، بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو ماڵە نزیکی قوتابخانەی سنووری بنەڕەتی بووە و زیانی گیانی نەبووە.

گوندی سفەیە دەکەوێتە بەشی رۆژئاوای شاری هەولێر لە قەزای خەبات، زۆرینەی دانیشتوانەکەی کاکەین.

964 لەرێگەی چەند سەرچاوەیەکەوە هەوڵیدا لەگەڵ ئاسایشی هەولێر لەبارەی رووداوەکە قسە بکات، بەڵام وەڵامیان نەدایەوە.