دیمەنێک لە ناوچە گەشتیارییەکەی دۆڵی شاورێ لە رانیە - وێنە: 964
ئیدارەی راپەڕین ئەمساڵ نزیکەی 85 هەزار گەشتیاری بۆ چووە
964+
پێشەوا محەمەد
نزیکەی 85 هەزار گەشتیار لە ماوەی هەشت مانگی ئەمساڵدا سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ئیدارەی راپەڕینیان کردووە.
لە سنوورەکە زیاتر لە 15 ناوچەی گەشتیاری بوونیان هەیە.
ئارام پیرۆت، بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری راپەڕین بە 964ـی راگەیاند، ئەمساڵ گەشتیار بۆ سنوورەکە زیاتر بووە لە ساڵانی پێشوو و نزیکەی 85 هەزار گەشتیاری ناوخۆی کوردستان و دەرەوەی هەرێمیان هەبووە.
وتیشی، “ئێمە بەردەوام پلانی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری فراوانمان بۆ گەشتیارانمان هەیە و لیژنەی پێشوازی و چاودێریکردنی ناوچە گەشتیارییەکانمان هەیە”.