زەوییە کارتەکانی قوشتەپە دەکرێن بە خانوو

964+

ئەحمەد شەمزین

لەمەودوا لە قەزای قوشتەپە رێگە بە دروستكردنی خانوو دەدرێت لەسەر ئەو زەویانەی كە تەنیا كارتی وەهمیان هەبووە.

عەبدولقادر خۆشناو سەرۆکی شارەوانی قوشتەپە بە 964ـی وت، “دوای ئەوەی هەوڵێكی زۆر درا ئێستا خۆشبەختانە لە بەرژەوەندی چینی كەمدەرامەت و كرێچی ئەو زەویانەی كە كارتی وەهمیان هەیە دەتوانن دەست بەدروستكردنی خانوو بكەن”.

وتیشی، ئەو کەسانەی پێشتر لە زەوییە 300 مەترییەکانیان، 100 مەتر یان بەشێکیان هێشتبووەوە و نەیانکردبوو بە خانوو، ئێستا دەتوانن خانوو لەو بەشەش دروستبکەن بە پێی بڕیاری 11/542 رێککەوتی 10.9.2023ـێوە کاری پێدەکرێت.

قەزای قوشتەپە سەر بە پارێزگای هەولێرە و پێكهاتووە لە 65 گوند و چەند گەڕەكێك و کۆمەڵگایەک لەوانە، كۆمەڵگەی كاوە، كۆمەڵگەی مزوری، كۆمەڵگەی گرتك و روست.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە هەولێر.. خانووە زێدڕۆکان تاپۆ دەکرێن و زەوی کارتیش د...

لە هەولێر.. خانووە زێدڕۆکان تاپۆ دەکرێن و زەوی کارتیش دەکرێنە سەنەد