بەنزینخانەیەکی کۆیە بە یەک ملیۆن و 500 هەزار سزا درا

هاوبەش ئەبوبەکر

لە کۆیە، بەنزینخانەیەک بەهۆی فرۆشتنی بەنزینی کوالیتی خراپ داخرا و خاوەنەکی بە پێبژاردن سزا دەدرێت.

ئەمڕۆ یەکشەممە 17.9.2023، لیژنەی سوتەمەنی قایمقامیەتی کۆیە سەردانی یەکێک لە بەنزینخانەکانی شارەکەی کردووە و نمونەی بەنزینەکەی ناردووە بۆ پشکنین، دوای گەڕانەوەی ئەنجام، دەرکەوتووە کە کوالیتیەکەی خراپە.

بەهۆی فرۆشتنی ئەو بەنزینە خراپە بە هاوڵاتیان، بەنزینخانەکە بۆ ماوەی چوار رۆژ دادەخرێت و خاوەنەکەی بە بڕی یەک ملیۆن و 500 هەزار دینار پێبژاردن سزا دەدرێت، قایمقامیەتی قەزای کۆیە وای وت.