هەڵمەتی شوشتنی تانکی ئاوی قوتابخانەکانی هەولێر بەردەوامە

964+

شۆڕش هەرکی – هەولێر

لەلایەن رێکخراوێکی ژینگەییەوە هەڵمەتێک بۆ شوشتن و پاککردنەوەی تانکی ئاوی قوتابخانەکان دەستی پێکردووە و بەردەوامە.

رێکخراوەکە دەڵێت: ئامانجمانە تانکی ئاوی 60 قوتابخانەی ناو سەنتەری شاری هەولێر بشۆین و پاکبکەینەوە.

دەشتی مەنتک بەرپرسی راگەیاندنی رێکخرای ئاڤیاری ژینگەیی بە 964ی وت، بەرلە دەستپێکردنی زەنگی قوتابخانەکان هەڵمەتی شوشتنی تانکی ئاوی قوتابخانەکانی هەولێریان دەستپێکرد، تاوەکو ئێستا 40 قوتابخانە تەواوبوون و بەردەوامن و هەڵمەتەکە بۆ 60 قوتابخانەی بنەڕەتییە.

بەرپرسی راگەیاندنی رێکخرای ئاڤیاری ژینگەیی وتیشی، ماوەی چوار ساڵە رێکخراوەکەمان بەخۆبەخشی پێش کردنەوەی قوتابخانە بە هەماهەنگی شارەوانی و ژینگەی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی ئاوی هەولێر و چەند فەرمانگەیەکی تر ئەو کارە ئەنجامدەدەن، چونکە دوای داخستنی دەرگاکانی قوتابخانە ئەو تانکییانە بە تەواوەتی پیس دەبن.

بەپێی زانیارییەکانی 964 ساڵانێکە ئەندازەی پارکەکانی هەولێر گوڵ و نەمام لەناو بەشێک لە قوتابخانەکان دەچێنێت و گرنگی بەژینگەی قوتابخانەکان دەدات، لەناو سەنتەری شاری هەولێر زیاتر لە 400 قوتابخانە هەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

داوای شۆردنی تانکی قوتابخانەکان دەکرێت

داوای شۆردنی تانکی قوتابخانەکان دەکرێت