دیمهنێكی گوندى گیسكێ .. وێنه: سۆشیال میدیا
گوندی گیسکێی بارزان کێشەی ئاویان هەیە
964+
هێرۆ مەولودی
گوندی گیسکێ لە دەڤەری بارزان، لە دوو مانگی گەرمی هاوین کێشەی ئاویان هەیە و بە گشتی بێئاو دەبن ، ئەمەش قسەی مەجروم دینۆ بەرێوهبەری فەرمانگەی ئاوی مێرگەسۆرە .
ئەو به 964ـى وت، ئەو گوندە کە لە دوو بەشی گیسکێی خواروو و سەروو پێکهاتوە، هەردووکیان بە نزیکەی 40 ماڵ پێکدەهێنن و بە هۆی ئەوەی تاکە سەرچاوەی ئاویان کانیاوەکانن و لە هاوینان وشک دەبن، ناچارن بە تانکەر ئاو بۆ خەڵک دابین بکەن.
بەڕێوبەری فەرمانگهی ئاوی مێرگەسۆر رێگاچارەشی پێشنیارکردووە و وەک باسیدەکات،ئەوان چەندینجار بۆڕی ئاویان دابینکردووە و لەو بروایەدایە بە پێدانی ئاوی بێرێک لە ناو مێرگەسۆر ئەو کێشەیە چارەسەر دەبێت.
گوندی گیسکێ، سەر بە ناحیەی گۆڕەتووی قەزای مێرگەسورە و لە وەرزەکانی بارینی باران و زستان کێشەی ئاویان نیە.