كارمه‌ندێكی وه‌زاره‌تى كاره‌با له‌كاتى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك له گه‌ڕه‌كێكی شارى هه‌ولێر ... وێنه: راگه‌یاندنى وه‌زاره‌تى كاره‌با
نیو ملیۆن پێوه‌رى زیره‌كی دیکە له هه‌رێم ده‌به‌سترێت
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
وه‌زاره‌تى كاره‌باى هه‌رێم بڕیارێكى له‌به‌رده‌سته، كه ژماره‌ى به‌ستنى پێوه‌رى زیره‌ك زیاد بكات و بیگه‌یه‌نێته نزیكه‌ى دوو ملیۆن پێوه‌ر.
به پێی ئه‌و ئاماره‌ى 964 له وه‌زاره‌تى كاره‌با دەستیکەوتووە، تا ئێستا له هه‌رێمی كوردستان زیاتر له ملیۆنێك و 350 هه‌زار پێوه‌رى زیره‌ك به‌ستراون و هه‌روه‌ك وته‌بێژى ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ده‌ڵێت، خه‌ریكه ئه‌م قۆناغه‌ى به‌ستنى پێوه‌ر كۆتایی پێبێت.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژى وەزارەتى کارەبا بە 964ـى راگەیاند، سه‌رقاڵى ئه‌وه‌ن قۆناغێكی دیكه له به‌ستنى پێوه‌ر ده‌ستپێبكه‌ن، بۆ ئه‌مه‌ش چاوه‌ڕێى دابینكردنى بودجه‌ى تایبه‌ت ده‌كه‌ن.
وتیشى “بۆ قۆناغى دووەم 500 هەزار پێوه‌رى دیكه بۆ ئه‌و هاوبه‌شانه‌ى كاره‌با ده‌به‌ستین، كه تا ئێستا نه‌یانبه‌ستووه”.
به قسه‌ى وته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌با، ئه‌وان به فه‌رمى داواى دابینكردنى بودجه‌ى پێویستیان له حكومه‌ت كردووه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش داواكارییان پێشكه‌ش كردووه و ده‌شڵێت “چاوه‌ڕێن ره‌زامه‌ندیمان بۆ بێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌ست به جێبه‌جێكردنى قۆناغى دووه‌میش بكرێت”.
دوێنێ هه‌ینیش، وتەبێژی وەزارەتی کارەبا بە 964ـى وت، ئێستا بەرهەمی کارەبا سێ هەزار و 400 مێگاواتە، خواستیش زیاتر لە چوار هەزارە، بۆیه 600 مێگاوات کورتهێنانیان هەیە.
وه‌زاره‌تی كاره‌با: ژێرخانی كاره‌با توانای به‌رهه‌مهێنانی 7000 مێگاواتی هه‌یه
سیستمێكی نوێی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با ده‌خرێته كار