ئەمساڵ 80 کەس خنکاون و پارێزگای هەولێریش یەکەمە

964+

توانا نەقی

کەم رۆژی هەینی یان پشوو هەبووە لەم وەرزی هاوینەدا رووداوێک یان زیاتری خنکان لە ناوچە گەشتیارییەکانی هەرێم رووی نەدابێت و ئامارەکانیش تاوەکو ئەم مانگە گەشتووەتە 80 حاڵەت.

ئامارەکان ئەوە دەردەخەن کە بە تێکڕا لە ماوەی 8 مانگی رابردوودا سێ رۆژ جارێک کەسێک لە ئاودا خنکاوە و پارێزگای هەولێریش یەکەمی ناوچەکانی هەرێمە لە زۆری رێژەی خنکان.

مەریوان حەسەن بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکان لە لە JCC بە 964ـی وت، لە ماوەی ئەمساڵدا لە 1.1.2023 تا 15.9،2023 کە دواین حاڵەتی خنکان روویداوە 80 کەس لەسەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێم خنکاون.

پارێزگای هەولێر بە 19 حاڵەت لە پلەی یەکەم دێت و پارێزگای هەڵەبجە بە 1 حاڵەت لە پلەی کۆتایی دێت

بە پێی ئامارەکانی خنکان لە لایەن JCC کە تایبەت بە 964 دراوە بە پێی ناوچەکان بەم شێوازەیە.

پارێزگای هەولێر: 19 حاڵەت

پارێزگای سلێمانی: 11 حاڵەت

پارێزگای دهۆک: 16 حاڵەت

پارێزگای هەڵەبجە: 1 حاڵەت

هەریەک لە ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان، 3 حاڵەت، راپەڕین 12 حاڵەت، سۆران 6 حاڵەت و زاخۆ 12 حەڵەت تۆمارکراون.

مەریوان حەسەن ئاماژەی بەوەکرد، لیژنەیەک پێکهێنراوە لە وەزارەتی ناوخۆ بۆ بڵاوکردنەوەی رێنمایی و پۆستەر و تابلۆ لە شوێنە گەشتیارییەکان و قەدەغەکردنی مەلەکردن لە هەندێک شوێنی گەشتیاری کە مەترسیان لەسەرە.

لەبەر زۆری ئامارەکان نوسراو کراوە بۆ وەزارەتی ئەوقاف تاوەکو مامۆستایانی ئاینی ئاگادار بکرێنەوە لە رێگەی وتاری هەینییەوە ئاماژە بەوەبکەن، ئەگەر کەسێک ریسک یان موجازەفە بە ژیانی خۆیەوە بکات گوناهبار دەبێت لە رووی ئاینییەوە بۆ ئەوەی خەڵک نەچێتە شوێنی مەترسیدار، بەڕێوەبەری وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی JCC وای وت.

بەشی وەڵامدانەوەی قەیرانەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی ناوەندی هەماهەنگی و قەیرانەکان ئاماژە بە چەند هۆکارێک دەکات بۆ زۆربوونی رووداوەکانی خنکان لەوانە، هەڵسەنگاندن بۆ ئەو شوێنە ناکەن کە مەلەی تیادا دەکەن و شارەزای شوێنەکە نین، هەروەها هەندێک کەس وادەزانێت تەنیا لە مەلەوانگەیەکی داخراو مەلەی کرد ئیتر دەتوانێت لە زێ و رووبارەکان مەلە بکات.

دوو هاوڵاتی لە ئاوەکانی سنووری کۆیە خنکان

دوو هاوڵاتی لە ئاوەکانی سنووری کۆیە خنکان

لە کۆیە 19 هاوڵاتی رزگارکراون و چواریش خنکاون

لە کۆیە 19 هاوڵاتی رزگارکراون و چواریش خنکاون