ئۆتۆمبێلێک لەناو قووڕادا چەقیوە لە لیبیا. وێنە: Getty Images
تا ئێستا زیاتر لە 6000 کەس لە لافاوەکەی لیبیادا گیانیان لەدەستداوە
ژووری هەواڵ
لافاوەکەی لیبیا کە بە زریانی دانیال دەناسرێت تاوەکو ئێستا بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی زیاتر لە شەس هەزار کەس.
ئەو لافاوە کە لە 4ـی ئەم مانگەوە دەستیپێکردووە، بە بکوژترین لافاو دادەنرێت لە باکوری ئەفریقا و ناوچەکانی لێواری دەریای ناوەڕاستدا.
شارەزایان دەڵێن، بەهۆی بارانبارینی بەخوڕەوە بووە، کە 400 ملیم لە یەک تاوەباراندا باریوە.
شاری دەرنە و بەنغازی لە هەرە زیانمەندترین ناوچەکانی لیبیان.
جگە لەو هەموو مردنە، نزیکەی 20 هەزار کەس دیار نین و نزیکەی 30 هەزار کەسی دیکەش بێ حاڵ و ماڵ ماونەتەوە.
ئەوەی کارەساتەکەی قووڵتر کردووەتەوە ئەوەیە لیبیا دابەشبووە بەسەر دوو حکومەتدا، حکومەتێک لە رۆژئاوا کە زۆر پشتگیری ناکرێت و حکومەتێکی دیکە لە تریپۆلی کە هەندێک لە وڵاتان دانیان پێدا ناوە.
لافاوەکە لە سنوری حکومەتەکەی رۆژئاوا روویداوە و لەوێ کاربەدەستان هاوکاری زۆریان لەدەست نایەت بۆ بەهاناوەچوونی لێقەوماوان.