لە زاخۆ بە ئیسراحەت بەنزینی 750 دیناری وەربگرە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

لەمەودوا شۆفێرانی زاخۆ دەکەونە فەرەحییەوە و چیتر پێویست ناکات بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری سەرە بگرن.

قایمقامیەتی زاخۆ کێشەی نۆرەگرتنی بەوە چارەسەر کردووە، ئێستا بەنزین تەنیا دەدات بەو بەنزینخانانەی کە عەدادیان زۆرە و قەرەباڵغیان لەسەر دروست نابێت.

پێشتر سەرەی وەرگرتنی ئەو بەنزینخانە لە هەندێ بەنزینخانەدا بۆ نزیکەی سێ کیلۆمەتر درێژ دەبووەوە.

عوسمان عەلی، سەرۆکی لیژنەی سوتەمەنی لە قایمقامیەتی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند، جگە لەو رێکارە هاوکات ئەو بەنزینە نادەین بەو بەنزینخانانەی نزیک ترافیک لایتن و ئەوانەش لەناو شاردان.

لە زاخۆ تا چاو بڕ کات سەرەی بەنزین گیراوە

لە زاخۆ تا چاو بڕ کات سەرەی بەنزین گیراوە

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد