بەشی شوێنەواری زانکۆکە
توێژەران لە زانکۆی سلێمانی باسی شوێنەوارەکانی کوردستان دەکەن
964+
پێشەوا محەمەد
کۆنفڕانسی “رۆژئاوای زاگرۆس لە هەزارەی سێیەمدا” لە زانکۆی سلێمانی بەڕێوە دەچێت و هەشت توێژەری بیانی بوواری شوێنەوار بەشداری تێدا دەکەن.
کۆنفڕانسەکە ئەمڕۆ چوارشەممە 13.9.2023 دەستپێدەکات و سبەینێش بەردەوام دەبێت.
زریان سالار، بەرپرسی بەشی شوێنەوار لە زانکۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئەم کۆنفڕانسە نێودەوڵەتییە و زۆر گرنگە و “بۆ یەکەمجارە توێژەرانی بیانی دەرئەنجامەکانی گەڕانی شوێنەواریان لە کوردستان لە کۆنفڕانسێکدا رابگەیەنن”.
وتیشی، “توێژینەوەکان سەرجەمیان باس لە دوو هەزار ساڵ پێش ئێستا دەکەن و کاریگەریان دەبێت بۆ شێوازی گەڕان و دەستکەوتنی سەرچاوەی گرنگی شوێنەواری، ئەوە سەرباری ئاشنابوون بە کوردستان و شارستانییەتەکەی”.