دیمهنێكى هاوینه ههاورى بێخاڵ له سنوورى ئیداره‌ى سۆران _ وێنه: گه‌شتوگوزارى سۆران
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان نەخشەڕێگایه‌ك بۆ کەرتی گەشتیاری هه‌رێم جێبه‌جێ ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دەستەى گەشتوگوزارى هەرێم، له رێگه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه نەخشەڕێگای چاکسازیی کەرتی گەشتیاری جێبه‌جێ ده‌كات، وته‌بێژی ده‌سته‌کەش نایشارێته‌وه، كه بوونى كه‌موكوڕى له پڕۆژه‌كان وایكردووه كار له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه بكرێت.
ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژى دەستەى گشتیى گەشتوگوزاربه 964ـى وت “نه‌خشه‌ڕێگاكه له‌لایه‌ن رێکخراویUNDP ـى داڕێژراوه به‌جێبه‌جێكردنى بووژانەوەى باش بە خۆیەوە دەبینێت و دەبێتە سەرچاوەیەکى دیارى داهاتى تاک و ناوخۆ”.
لە شەش مانگدا نزیکەی 5 ملیۆن گەشتیار هاتوونەتە هەرێم
باسی له‌وه‌ش كرد له رێگه‌ى ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه‌وه پێداچوونه‌وه‌یه‌كی گشتى به ته‌واوى پلانه گه‌شتیارییه‌كانمان ده‌كرێت، له كوێ كه‌موكوڕى هه‌بێت چاكسازی بۆده‌كرێت.
به قسه‌ى وته‌بێژى ده‌سته، بودجه‌ى ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه له‌لایه‌ن هه‌مان رێكخراوه‌وه دابین كراوه.
باسى لەوەش کرد به‌پێی پلانی هەشت ساڵەی دەستە، پەرەپێدانی جۆرەکانى گەشتوگوزاره بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كاركراوه بۆ ئه‌وه‌ى سوود لە زیاتر لە 15 جۆری گەشتوگوزارى وه‌ربگیرێت.
گەشتوگوزاری هەرێم بۆ بەغدا: بیارە بکەنە بنکەی گەشتیاریی وڵات
روونیشیكرده‌و، كات و زه‌مه‌نێكى دیاریكراو نییه بۆ كۆتایی هاتنى ئه‌و نه‌خشه‌ڕێگایه و به‌پێی پێویستى چاكسازیكردن له سێكته‌رى گه‌شتیاری به‌رده‌وام ده‌بێت.