دوو کەس لەسەر سووتاندنی 100 دۆنم زەوی دەستگیر کران

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سنوری قەزای ماوەت، دوو کەس لەسەر کردنەوەی ئاگر و سووتاندنی دەیان دۆنم زەوی دەستگیر کران.

ئەمڕۆ سێشەممە 12.9.2023، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی رایگەیاند، دوێنێ دووشەممە لە سنوری قەزای ماوەت ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و بووە هۆی سووتاندنی نزیکەی 100 دۆنم پوش و پاوان و داری سروشتی.

دەشڵێت، دوای هەوڵێکی زۆر، بەرگری شارستانی و دامودەزگا حکومییەکانی قەزای ماوەت، بە هاوکاری دانیشتوانی ناوچەکە، ئاگرەکەیان کۆنترۆڵ کرد.

بە تۆمەتی ئەوەی هۆکار بوون بۆ کەوتنەوەی ئاگرەکە، دوو هاوڵاتی دەستگیر کراون.

لە قەزای ماوەت 100 دۆنم دارستان و پوش پاوان سووتا

لە قەزای ماوەت 100 دۆنم دارستان و پوش پاوان سووتا