ئەمریکای تێدا نییە

زانکۆی سلێمانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر دەکاتەوە

964+

پێشەوا محەمەد

کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی بەشی ئەندازیاری کۆمپیوتەر دەکاتەوە و راگری کۆلێژەکەش دەڵێت، ئەمساڵ خوێندکار وەردەگرن.

964 لە کۆلێژی ئەندازیارییەوە دەزانێت ماوەی سێ ساڵە ئامادەکاری بۆ کردنەوەی ئەو بەشە دەکرێت.

ئەمساڵ تەنیا 20 خوێندکاری بۆ وەردەگیرێت.

سیروان خورشید، راگری کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئێستا هەم وەک کادیر هەم وەک پێویستییەکان بەشەکە ئامادەیە و ئەمساڵ پێشوازی لە خوێندکار دەکات.

سەبارەت بە بڵاوبوونەوەی ئەو دەنگۆیەی ئاخۆ دوو ساڵی خوێندنی کۆلێژەکە لە سلێمانی و دوو ساڵی دیکەشی لە ئەمەریکا دەبێت؟ راگری کۆلێژی ئەندازیاری زانکۆی سلێمانی وتی، “ئەو دەنگۆیانە راست نین و هەر چوار ساڵی خوێندنی بەشەکە لەناو زانکۆی سلێمانیدا دەبێت”.

بەشی شوێنەواری سلێمانی دەوامی ئێواران دەکاتەوە

بەشی شوێنەواری سلێمانی دەوامی ئێواران دەکاتەوە