ئاگر لە ناحیەی گەرمک 150 دۆنم زەوی سووتاند

"دەستێک لە پشت سووتانی دارستانەکانی زاگرۆس هەیە"

964+

هاوبەش ئەبوبەکر

لە سنوری ناحیەی گەرمک ئاگرێکی فراوان کەوتەوە و دەیان دۆنم زەوی سووتاند، پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانیش دەڵێت، ئاگرەکە گەیشتووەتە سنووری چوار گوند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 10.9.2023، هێمن کەمەرخان، وتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی راگەیاند، ئاگرەکەی ناحیەی گەرمک گەیشتووەتە گوندەکانی سەرسوراو، میراوا، برالە و سەربرالە و نزیکەی 150 دۆنم پوش و پاوان و دارستانی سووتاندووە.

وتیشی، مەفرەزەیەکی بنکەی پۆلیسی دارستانی گەرمك بە هاوکاری ئاگرکوژێنەوەی پێنجوێن و دانیشتوانی گوندەکان توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

لە مێرگەپان ئاگر کەوتووەتەوە

لە مێرگەپان ئاگر کەوتووەتەوە