کونسوڵخانەی ئەمریکا: تامەزرۆی بینینی کارەکانی داھاتووی دەزگای میدیایی 964 دەبین
964+
ژووری هەواڵ
ستافی کونسوڵخانەی ئەمریکا سەردانی دامەزراوەی 964 یان کرد، لەگەڵ بەڕێوەبەر و ستافی کارگێڕی گفتوگۆیان لەبارەی زانینی دیدگای دەزگاکە کرد.
کونسوڵخانەی ئەمریکا لە پەڕەی فەرمی کونسوڵخانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک نووسیویانە “دەزگای میدیایی 964 تیشک دەخاتە سەر ھەواڵەکانی تایبەت بە فەزای گشتی کە پەیوەندییان بە خەڵکی ئاساییەوە ھەیە و ژمارەیەکی زۆر کورتە ڤیدیۆی نایاب بڵاودەکاتەوە بۆ روونکردنەوەی بابەتی جۆراوجۆر”.
کونسوڵخانەی ئەمریکا دەڵێت، “تامەزرۆی بینینی کارەکانی داھاتووی دەزگای میدیایی 964 دەبین”.
سەردانەکەی کونسوڵخانەی ئەمریکا رۆژی سێشەممەی ئەم هەفتەیە بوو.