شێوەکارێک رێبازێکی تایبەت بە کارکردنی خۆی هەیە

964+

شاڵاو عەلی – سلێمانی 

تابلۆ و نیگارەکانی زادەی خەیاڵێکی قووڵ و تایبەتن، بەجۆرێک هەر نیگارێکی هەڵگری زیاتر لەمانایەکە کەدەینەخشێنێت.

محەمەد شێخ هادی بە 964+ی وت؛ زۆرترین کارەنم لەسەر دیواری کافتریا و قاوەخانەکان نەخشاندووە، بەوپێیەی لەسەر خواستی خاوەن قاوەخانەکان بووە.

وەک خۆی دەڵێت؛ هونەر لەکوێ منی بووێت ئەوا لەوێ ئامادەم، وەک چۆن زۆرجار کە ئارەزووی وێنەکێشانی کردووە چاوەڕێی خامە و لێنووس نەبووە بۆ وێنەکێشان، بەڵکو چی لەبەردەستدا بوو بێت نیگارەکەی لەسەر نەخشاندووە، تابلۆی سەرجانتاکەی بەڵگەی سەلماندنی هونەرەکەیەتی.

محەمەد شێخ هادی ساڵی 1996لەدایک بووە، دەرچووی بەشی شێوەکاری پەیمانگاو کۆلێژی هونەرە جوانەکانە، تائێستاش جگە لە چوار پێشانگای هاوبەش کەبەشداری تێداکردووە، پێشانگایەکی تایبەتیشی کردوەتەوە