وێنه‌ى گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى قه‌زاى مێرگه‌سور كه كه‌سوكاره‌كه‌ى بڵاویكردووه‌ته‌وه...
گه‌نجه ونبووه‌كه‌ى مێرگه‌سۆر له‌هه‌ولێر دۆزرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى حه‌وت رۆژ له ونبوونى، گه‌نجه‌كه‌ى مێرگه‌سۆر له هه‌ولێر دۆزرایه‌وه و ئه‌مڕۆش ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه بۆ ماڵه‌کەى.
گه‌نجه‌كه، ناوى سه‌عد مه‌ردانه و ته‌مه‌نى له سه‌رووى 40 ساڵه‌وه‌یه.
ئومێد مه‌ردان، براى ئه‌و گه‌نجه به 964ـى وت “چه‌ند رۆژێك دواى ونبوونى هه‌واڵمان پێگه‌یشت له هه‌ولێر بینیویانه، بۆیه دوێنێش له یه‌كێك له گه‌راجه‌كانى نزیك بیناى پارێزگاى هه‌ولێر دۆزیمانه‌وه”.
به قسه‌ى ناوبراو، براكه‌ى ئه‌مڕۆ ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ مێرگه‌سۆر.
پێشتر ئومێد به 964ـى وتبوو، كه براكه‌ى نه‌خۆشی ده‌روونى هه‌یه.
له باره‌ى هۆكارى ونبوونیشی وتى “ماوه‌ى هه‌شت مانگه هیچ چاره‌سه‌رێكی نه‌خۆشییه‌كه‌ى نه‌خواردبوو، بۆیه دۆخى زۆر خراپ ببوو، ئه‌مه‌ش وای لێكردبوو كه له ماڵه‌وه بچێته‌ده‌ر و نه‌گه‌ڕێته‌وه”.