ناوچە شاخاوییەکانی گرتووەتەوە

رۆژی مەغریب بە بوومەلەرزەیەکی وێرانکەر هەڵهات

964+
ئەحمەد مستەفا

بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی حەوت پلەی رێکختەر لە وڵاتی مەغریب روویدا، بەهۆیەوە زیاتر لە 300 کەس گیانیان لەدەست دا و زیاتر لە 150 کەسیش برینداربوون.

بوومە لەرزەکە کاتژمێر 2:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە روویداوە، شەوێکی جیاواز و وێرانکاری بوو بۆ زۆرێک لە ناوچەکانی مەغریب، لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کۆمەڵێک ژن و پیاو بە ترس و دڵەڕاوکێیەوە بە یەکێک لە کوچە تەسکەکاندا رادەکەن، پێش ئەوەی بەشێک لە دیواری چوونە ژوورەوە بەهۆی بوومەلەرزە وێرانکەرەکەوە بڕوخێت.

وەزارەتی ناوخۆی مەغریب رایگەیاند، کە قوربانییەکان لە ناوچەکانی ئەلحەوز، مەراکیش، ئۆوارزازاتێ، ئەزیلال، چیچاوا و تارودانت تۆمارکراون.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، برینی بەشێک لە بریندارەکان سەختن، بەو پێیەی بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکان بۆ وەرگرتنی فریاگوزاری سەرەتایی وپێویست.

بە پێی ئاماری سەرەتایی وەزارەتی ناوخۆی مەغریب، بەهۆیەوە لانیکەم 296 کەس گیانیان لەدەستداوە و 153 کەسیش برینداربوون، بەرپرسێکیش دەڵێت، زۆربەی گیانلەدەستدانەکان لە ناوچە شاخاوییەکان روویانداوە، کە گەیشتن پێیان ئەستەمە.

بۆچی ناتوانین پێشبینی بوومەلەرزە بکەین؟

بۆچی ناتوانین پێشبینی بوومەلەرزە بکەین؟