ئۆپێراکەی پەرڤین چاکار شانۆی رۆمانی داپۆشی
964+
رێژوان قادر – سلێمانی
پەرڤین چاکار بە ئامێری دودوک و پیانۆ و بە چینی دەنگی سۆپرانۆ چەند بەرهەمێکی پێشکەشکرد.
ئەمڕۆ 8.9.2023 لە شانۆی رۆمانی هەواری شار لە شاری سلێمانی سازکرا، هونەرمەندی باکوری کوردستان پەرڤین چاکاریش یەکێک بوو لە بەشداربوەکانی ئەو فێستیڤاڵە.
هونەرمەند پەرڤین چاکار دەربارەی یەکەمین فێستیڤاڵی سلێمانی “میوزیکی گەلان ” بۆ 964 خۆشحاڵی خۆی دەربڕی لەپای بەشداری و گۆرانی وتنی.
پەرڤین چاکار لە ماردینی باکوری کوردستان لە دایکبووە، لە 2006 لە ئیتاڵیا خوێندنی ئۆپێرایی دەستپێکردووە، نوێترین ئەلبومی هونەرمەند لە هەشت تراک پێکهاتوەوە بە ناوی “لە یادەوەری قوربانییانی هەڵەبجەدا”.