پاڵەوانیەتی لەشجوانی کوردستان لە سلێمانی بەرێوەچوو
964+
یادگار محەمەد – سلێمانی
ئەمڕۆ هەینی پاڵەوانیەتی لەشجوانی کوردستان لە هۆڵی تەواری سلێمانی بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی کوردستان دەڵێت، دوای پاڵەوانیەتیەکە بەنیازن هەڵبژاردەی کوردستان پێکبهێنن.
پاڵەوانیەتیەکە بەسەرپەرشتی فیدراسیۆنی لەشجوانی کوردستان و بەهاوکاری ناوەندی وەرزشی کوردستان بوو، بۆ هەریەکە لە ئاستی جۆری فیزیک، بۆدی کلاسیک و ماستەر.
ئارام ئەمین جێگری سەرۆکی فیدراسیۆنی کوردستان بە 964ـی وت، “بۆ یەکەمجارە یەکەمەکانی پاڵەوانیەتی لەشجوانی شایستەیەکی دارایی گەورە وەردەگرن و دوای ئەم پاڵەوانیەتیەش بەنیازین هەڵبژاردەی کوردستان پێکبهێنن”.
دوای بەرێوەچوونی رکابەرییەکان لەسەر ئاستی فیزیک پشدەر مەحمود و محەمەد شەوقی و محەمەد عەباس و سوهەیب سەڵاحەدین و کەیوان فواد لە ئاستی باڵاکان پلەی یەکەمیان بەدەستهێنا.
لەسەر ئاستی بۆدی کلاسیک شوان ئەدهەم و موسلیم رزگار و هەرێم دارا پلەی یەکەمیان دەستەبەرکرد.
لەسەر جۆری ماستەر بۆ تەمەنی 35 بۆ 40 ساڵی خوار 80 کیلۆگرام رێبین ئەنوەر پلەی یەکەمی مسۆگەرکرد، بۆ سەرو 80 کیلۆگرام نەریمان مەحمود پلەی یەکەمی دەستەبەرکرد، بۆ ئاستی تەمەن 40 بۆ 45 ساڵی کلاسی A بەختیار ئیبراهیم پلەی یەکەمی بەدەستهێنا، لە جۆری کلاسی B سەیف عەبدولرەزاق پلەی یەکەمی دەستەبەرکرد، بۆ جۆری ماستەری سەرو 45 ساڵ دڵشاد حەمە ئەمین پلەی یەکەمی مسۆگەرکرد.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی