25 شەرڤان گیانیان سپاردووە
ھەسەدە: ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش لە دێرەزوور کۆتاییهات
964+
هاوبەش ئەبوبەکر
لە ئۆپەراسیۆنێکی 11 رۆژیدا کە هەسەدە لە دێرەزووری رۆژئاوای کوردستان ئەنجامیدا، 29 چەکداری گروپە چەکدارەکان کوژراون و 25 شەرڤانیش گیانیان بەخشیوە.
ئەمڕۆ هەینی، ھێزەکانی سوریای دیموکرات (ھەسەدە) کۆتایھاتنی “ئۆپەراسیۆنی پتەوکردنی ئاسایش”ـی لە دێرەزۆر راگەیاند و دەڵێت، لە گوندەکانی دێرەزوور رووبەڕووی چەکدارانی داعش و بازرگانانی مادەی هۆشبەر و تاوانکاران بوونەتەوە.
ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە دەڵێت، لە ئەنجامی ئۆپراسیۆنەکەدا 29 چەکداری گروپە “تیرۆریستییەکان” کوژراون و 15 چەکداریش دەستگیرکراون، 25 شەڕڤانیش گیانیان سپاردووە و نۆ ھاووڵاتیش بە تەقەی گروپە چەکدارەکان برینداربوون.
یاخیبووەکانی دێرەزوور بۆ ژێر دەسەڵاتی حکومەتی سوریا هەڵاتن
ھەروەھا چوار ئەندامی ھێزەکانی پاراستنی نەتەوەیی سوریاش دەستگیرکراون و بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنیش دەستیبەسەردا گیراوە.
بەپێی راگەیەندراوەکەی هەسەدە، ھەندێک ھێزی سەر بە رژێمی سوریا و تورکیا ھەوڵیانداوە ناکۆکی دروستبکەن، بەڵام پەیوەندی بەردەوامی نێوان ھێزەکانی ھەسەدە و خەڵکی ناوچەکە و ھۆشیاری بەردەوامیان لە پێشھاتەکانی ئۆپەراسیۆنەکە ھەوڵەکانی پوچەڵکردەوە.
لەکۆی 125 گوندی ژێر دەسەڵاتی ئەنجوومەنی سەربازی دێرەزوور، تەنیا لە پێنج گوند گرژی دروستووە، هەسەدە وا دەڵێت.