لە مێرگەپان ئاگر کەوتووەتەوە

964+

رێژوان قادر – سلێمانی

لە شاخی قزڵەی سنوری مێرگەپان لە سلێمانی، ئاگرێکی گەورە لە کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆی ئەمڕۆوە کەوتووەتەوە و رووبەرێکی فراوانی گرتووەتەوە.

بەرگری شارستانی سلێمانی دەڵێت، “تیمەکانیان گەشتوونەتە ناوچەکە”.

بەگوێرەی هەندێک گرتەی ڤیدیۆیی کە 964 بینویەتی، ئەو کەسانەی تۆماریانکردووە دەڵێن، “خەڵک بەمەبەستی گەشتکردن لەم ناوچەیە بوون، بە هەردوو دیوی شاخەکەشدا ئاگرەکە فراوان بووە”.

بەرگری شارستانی سلێمانی تیمی بۆ ناوچەکە ناردووە، ئارام عەلی، وتەبێژەکەیانە بە 964ی وت، “ناوچەکە سەختە، هەوڵدەدەین هەندێک تەکنیک بەکاربهێنین بۆ کۆنتڕۆڵکردنی، کە زۆرینەی ئەو رووبەرەی سوتاوە پووشوپەڵاشی ناوچەکەیە”.

لەبارەی هۆکاری رووداوەکە، ئارام عەلی وتی، “تا ئێستا بۆمان روون نەبووەتەوە هۆکارەکەی چی بووە و لێکۆڵینەوە دەکەین”.