لە گەشتی هەواڵەکانەوە چارەنووسی ژنێکی فڕێدراو ئاشکرا دەکرێت

964+

ژووری هەواڵ

شەوی رابردوو لەسەر رێگەی هەولێر – کەسنەزان، کە بە شەقامی کۆیە ناسراوە رووداوێکی هاتوچۆی گەورە روویدا و بووە هۆی زیان گەیاندن بە 21 ئۆتۆمبێل

چەند رۆژێک لەمەوبەر ژنێک بە فڕێدراوی لەناو شاری دهۆک دۆزرایەوە و لەلایەن چاودێری کۆمەڵایەتی شارەکەوە هەڵگیرایەوە و ئێستا تەندروستی باشە.

پێشەنگای نێکست ستێپ بۆ دەرچوانی پۆلی 12 ئامادەیی لە سلێمانی کرایەوە و بۆ ماوەی سێ رۆژ بەردەوام دەبێت، پێشەنگاکە پردێکی پەیوەندییە لە نێوان دەرچوانی 12ـی ئامادەیی لەگەڵ زانکۆ و پەیمانگا حکومی و ناحکومییەکان.

وەزری تەندروستی رایدەگەیەنێت، 117 حاڵەتی کۆلێرا لە شاری سلێمانی یەکلایی کراونەتەوە و هۆکارەکەشی بۆ ئاوی پیس گەڕاندەوە.

وەرزی هاوین بەرەو کۆتایی دەڕوات و نزیک دەبینەوە لە پاییز، پلەکانی گەرماش ئەمڕۆ و سبەی نزیکەی 7 پلە دادەبەزێت