دیمه‌نى چه‌ند قوتابییه‌ك له قوتابخانه‌یه‌كی هه‌رێمی كوردستان _ وێنه: 964
یه‌كێتى مامۆستایان هه‌وڵى بۆ ده‌دات
عێراق له دروستكردنى 2000 قوتابخانه هه‌رێمى كوردستان بێبه‌ش ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له داهاتوویه‌كى نزیكدا وڵاتى چین، ده‌ست به دروستكردنى دوو هه‌زار قوتابخانه له عێراق ده‌كات و یه‌كێتى مامۆستایانیش ده‌ڵێت پێویسته پشكى هه‌رێم له‌و قوتابخانانه‌دا هه‌بێت و بێبه‌ش نه‌كرێت.
بڕیاری دروستكردنى ئه‌و دوو هه‌زار قوتابخانه‌یه له عێراقدا له چوارچێوه‌ى گرێبه‌ستێكه كه پێشتر له سه‌رده‌مى حكومه‌تى حه‌یده‌ر عه‌بادى بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و به‌شێوه‌ى قه‌رز له‌لایه‌ن وڵاتى چیینه‌وه دروست ده‌كرێن.
هه‌نگاوى یه‌كه‌مى ئه‌م پڕۆژه‌یه به دروستكردنى هه‌زار قوتابخانه له‌ناوچه جیاجیاكانى ناوه‌ڕاست و باشورى ده‌ستپێده‌كات.
ئه‌حمه‌د گه‌رمیانى، سه‌رۆكى یه‌كێتى مامۆستایانى كوردستان، به 964ـى وت، ناكرێت هه‌رێمى كوردستان له‌و قوتابخانانه بێبه‌ش بكرێت، كه واده‌رده‌كه‌وێت عێراق لێی بێبه‌ش بكات.
وتیشی “هه‌ر كار و پڕۆژه‌یه‌كی سیادی له عێراق جێبه‌جێ بكرێت پێوێسته پشكى هه‌رێمى تێدا ده‌سته‌به‌ر بكرێت، دروستكردنى ئه‌و قوتابخانانه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی سیادین”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، داواکارییان داوه‌تە سىەرۆکى حکومەتى عێراق بۆ ئه‌وه‌ى هەرێمى کوردستان له‌و قوتابخانانه بێبەش نەبێت، ده‌شڵێت “سودانى بەڵێنى داوه کار لەسەر داواکارییەکەمان بکات.”
به‌قسه‌ى سەرۆکى یەکێتیى مامۆستایان، له‌چه‌ند رۆژى داهاتودا له‌گه‌ڵ شاندێك بۆ سۆراغى ئه‌م بابه‌ته سه‌ردانى به‌غدا ده‌كاته‌وه.
“ئەگەر عێراق بەڵێنەکەى جێبەجێ بکات، هەرێمی کوردستان لە كێشه و گرفتى کەمى و قەرەباڵغى قوتابخانەکان ده‌ربازى ده‌بێت” ئه‌حمه‌د گه‌رمیانی واى وت.