مانگی رابردوو لە سلێمانی نزیکەی 17 هەزار منداڵ براونەتە نەخۆشخانە

964+

پێشەوا محەمەد

تەندروستی سلێمانی دەڵێت، مانگی رابردوو 16 هەزار و 808 منداڵ سەردانی نەخۆشخانەیان کردووە و سێ هەزار و 169 منداڵ داخڵ کراون.

سەرجەمی ئەو منداڵانە براونەتە نەخۆشخانەی د.جەمال ئەحمەد رەشیدی منداڵانی فێرکاری.

بە پێی ئاماری بەڕێوەبەرایەتییەکە، هەزار و 689 حاڵەتیان سکچوون و رشانەوە و وشکبوونەوە و 355 حاڵەتی هەناسەتووندی بوون.

هەروەها 294 منداڵ لە بەشی بەدخۆراكی و 338 منداڵ لە بەشی تیشك و دەمار و 301 منداڵ لە بەشی راهێنانەوەی چارەسەری خۆراك بینراون و 178 منداڵ لە بەشی نەبەكام داخڵ كراون.

ئامارەکەی تەندروستی سلێمانی ئاشکرای دەکات، هەر لەو مانگەدا لە نەخۆشخانەکە 19.094 پشكنینی تاقیگەیی جۆراوجۆر و 239 پشكنینی گەشەی هۆرمۆن و 605 سۆنەر و 130 ئیكۆ ئەنجام دراوە و 462 تیشك گیراوە.