ماوه‌یه‌ك شاڕێى سالمیان داخستبوو
ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن زه‌وى له سلێمانى گردبوونه‌وه
964+
دیلان محەمەد جەزا
ژماره‌یه‌ك خاوەن زەوی لە شەقامی سالم گردبونەوە، ماوه‌یه‌ك به‌شێكی ئه‌و شه‌قامه‌یان داخست، داواكارن رێگه‌یان پێبدرێت خانوو له‌سه‌ر زه‌ویه‌كانیان دروست بكه‌ن.
ژماره‌ى زه‌ویه‌كان 35 هەزار پارچه زه‌وییه و چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا به‌سه‌ر كه‌سوكارى شەهیدان و کەمئەندامانی سەنگەر و پێشمەرگەی دێرین، دابه‌شكراون.
دیاری کەریم، نوێنەری خاوەن زەویە ناڕازیەکان بە 964 وت، زۆرێک لەو زەویانە چەند جارێک فرۆشراونەتەوە، لە رابردوودا کێشەی نەبووە، بەڵام ئێستا رێگرن.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئێستا ناهێڵن زەویەکانیان کڕین و فرۆشتنی پێوە بکرێت و خانوی له‌سه‌ر دروست بکەن و دەشڵێت “شارەوانی سلێمانیش وەڵاممان ناداتەوە”.
باس له‌وه‌ش ده‌كات، چەند جارێک لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار کۆبونەتەوە بۆ چارەسەری ئەو کێشەیە، بەڵام شارەوانی سلێمانی چارەسەری ئەو کێشەیە ناکات.
زەویەکان لە زۆربەی ناوچەکانی سلێمانیدایە، کاتێک وەرگیراوە فۆڕمی هەبووە، بەڵام کێشەکان لە کۆتایی ساڵی 2021 ەوە سەریهەڵداوە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن