پەیوەندی بە زانکۆلاینەوە هەیە

ئەم هەواڵە بۆ دەرچوانی قۆناغی 12 زۆر گرنگە

964+

پێشەوا محەمەد

وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچوانی قۆناغی 12ـی بنەڕەتی ئاگادار دەکاتەوە، لەو شوێنانە فۆڕمی زانکۆلاین پڕنەکەنەوە کە بە پارە ئەو کارە دەکەن “چونکە هەڵە تێیدا روو دەدات”.

زانکۆلاین فۆڕمێکی ئۆنلاینی وەزارەتی خوێندنی باڵایە، دەرچوانی قۆناغی 12ـی بنەڕەتی بە مەبەستی وەرگرتنیان لە زانکۆ و پەیمانگاکان پڕی دەکەنەوە.

لە دوێنێ سێشەممەوە فۆڕمەکە کارایە و تا هەشت رۆژ بەردەوام دەبێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، وەزارەتی خوێندنی باڵا لە هیچ هەڵەیەک بەرپرس نییە، کە لە کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمدا لەو سەنتەرانە روو بدات کە بە پارە کارەکە دەکەن.

دەشڵێت، پێویستە رێبەری وەرگرتن بە وردی بخوێندرێتەوە و بۆ وەرگرتنی هاوکاریش قوتابیان سەردانی مەڵبەندەکانی راوێژکاری زانکۆکانی کوردستان بکەن و تا دەتوانن خۆیان فۆڕمەکە پڕ بکەنەوە.