لە تەقتەق تەقە لە ماڵی خاوەن مۆلیدەیەک کرا

964+

ئەحمەد مستەفا

لە تەقتەق ژمارەیەک گولە بە ماڵی خاوەن مۆلیدەیەکەوە نرا، کابرای بکەر لای پۆلیس وتویەتی، “کارەباکەی بڕیوم”.

درەنگانی شەوی رابردوو، 6.9.2023 لە ناحیەی تەقتەق لە قەزای کۆیە، هاوڵاتییەک دەستڕێژی گولە لە ماڵی خاوەن مۆلیدەیەک دەکات.

ماڵی خاوەن مۆلیدەکە لە گەرەکی ئاشتیە لە تەقتەق، فیشەک بەر دەرگای ماڵەکەی و سەیارەکەی کەوتووە، بەڵام زیانی گیانی نەبووە.

ئەمرۆ چوارشەممە نەقیب هەرێم دڵشاد بەرێوبەری بنکەی پۆلیسی تەقتەق بە 964ی وت، “هاوڵاتییەکە ماوەی شەش مانگە پارەی کارەبای نەداوە، خاوەن مۆلیدەکەش کارەباکەی بڕیوە”.

درەنگانی ئەمشەو لەکاردانەوەی بڕینی کارەباکەی هاوڵاتییەکە دەستڕێژی گولەی لە ماڵی خاوەن مۆلیدەکە کردووە، بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی تەقتەق وتی، تەقەکەر دەستگیرکراوە و فەرمانی دادوەر وەرگیراوە بۆ لێکۆڵینەوە.