ئه‌گه‌ر پێویستت بوو ئه‌و ژماره‌ موبایيله‌ى ئاسایشی هه‌ولێر به‌كاربهێنه‌

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

ئاسایشی هه‌ولێر، داوا لە هەموو هاوڵاتیان ده‌كات، لە بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا، متمانە بە هەموو جۆرە خەڵكێك نەكەن و ژماره‌ موبایلێكیشی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌توانن له‌كاتى پێویستدا بۆ ناردنى فایلی ڤیدیۆ و زانیاری به‌كاریبهێنن.

ئاسایشی هه‌ولێر له‌ ئاگادارییه‌كه‌دا ده‌ڵێت، تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان، لایەنی سوودبەخشیان زۆرە، بەڵام هەندێكجاریش لەلایەن كەسانێكی خراپەکار و تاوانبارەوە، بۆ كاری خراپ و كردەوەی نایاسایی بەكار دەهێندرێن.

داوا لە هاوڵاتیان ده‌كات، لە بەكارهێنانی تۆڕەكۆمەڵایەتییەكاندا، متمانە بە هەموو جۆرە خەڵكێك نەكەن و نهێنییەكانی خۆیان و وێنە و وردەكاریی ژیانی تایبەتیی خۆیان بە خەڵكێك نەدەن كە دواتر لە دژی خۆیان و وەك چەكێك ئەو نهێنییانە بەكار بهێنن.

روو له‌ دایكان و باوكانیش ده‌كات كه‌ رۆڵەكانیان هۆشیار بكەنەوە و ئاگاداری كوڕ و كچەكانیان بن و رێگە نەدەن پەیوەندییەكانیان لەنێو تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان بگاتە ئاستێك كە نهێنیی تایبەتی و وێنە و تۆماری ڤیدیۆییان بگاتە دەست كەسانێكی خراپەکار و دواتر بەو نهێنییانەوە بۆ كاری هەڵە و نایاسایی ناچار بكرێن.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر روونیكرده‌وه‌، لە کاتی بوونی هەر هەڕەشەیەک یان ناچارکردن بە کارێکی خراپە لەلایەن ئەو کەسانەوە کە ئەو تاوانە ئەنجام دەدەن، راستەوخۆ پەیوەندی بکەن بەهێزەکانی ئاسایش یان هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

هێڵی گەرمی 066106

بۆ ناردنی فایلی ڤیدیۆ و زانیاری لە رێگای (وتسئاپ و ڤایبر):

07502522728