له‌م هاوینه ده‌ست به‌سه‌ر 200 تۆپدا گيراوه
لە پارکی ئازادی سلێمانى يارى تۆپێن قه‌ده‌غه‌يه
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانى
له ناو پارکی ئازادی سلێمانی یاری تۆپێن قه‌ده‌غه‌كراوه، سه‌ره‌ڕاى بونى چه‌ندین تابلۆى رێنمایی، به‌ڵام ته‌نیا له وه‌رزى هاوینى ئه‌مساڵدا تیمه‌كانى ئه‌و پاڕكه ده‌ستیان به‌سه‌ر 200 تۆپدا گرتووه.
بەکر مستەفا، لێپرسراوی پارکی ئازادی بە 964ـى وت، لەبەر ئەوەی هاوڵاتی سەردانی پارکی ئازادی دەکات بەمەبەستی پشودان، به‌ڵام خه‌ڵكانێكیش هه‌ن له‌ناو پاڕكه‌كه‌دا یاری تۆپێن دەکەن، هاوڵاتیانیش بۆ ئه‌مه سکاڵایان كردووه.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه‌ى 964 ده‌ستیكه‌وتووه، سه‌ره‌ڕاى بوونى 25 تابلۆى رێنمایی له‌ناو پاڕكه‌كه‌دا، به‌ڵام لە ماوەی تەنیا دوو شەوى رابردوودا دەست بەسەر 18 تۆپ و لە ماوه‌ى هەفتەی رابردووش‌دا 27 تۆپ و لە ته‌واوى وەرزی هاوینی ئه‌مساڵیشدا دەست بەسەر زیاتر لە 200 تۆپدا گیراوە.
لێپرسراوی پارک ده‌شڵێت “کاتێک کەسێک یاری بە تۆپ دەکات، سێ جار ئاگاداری دەکەینەوە لایببات، هەر لاینەبرد دەست بەسەر تۆپەکەیدا دەگیرێت”.
هه‌ر به‌ته‌نیا تۆپ نیه له‌و پاڕكه‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت، به‌ڵكو له‌ماوه‌ى سێ مانگى رابردوودا دەست بەسەر 25 مقەڵی و 50 بتڵی غازی بچوکیشدا گیراوه، چونكه به‌كر مسته‌فا ده‌ڵێت، ئەو کەلوپەلانەش رێگەپێدراو نین لە پارکدا بەکاربهێندرێن، به‌ڵام دوای هەفتەیەک پێیان دەدرێتەوە”.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن