دەریاچەکەی پارکی ئازادی وشکی کرد و قوڵی دەکەن
964+
دیلان محەمەد جەزا
دەریاچەیەکی پارکی ئازادی بە تەواوی وشکی کردووە ئێستا سەرقاڵی قوڵ کردنی ناو حەوزەکەیین، بۆ ئەوەی بۆ ساڵی داهاتوو ئاوی زیاتربگرێت.
لە پارکی ئازادیدا دوو دەریاچە هەیە، بە مەبەستی جوانی و ئاودێری بەکاردێن.
بەهرۆز سالار بەڕێوەبەری باخچەکانی سلێمانی بە 964ـی وت، لە رابردوودا دەریاچەی یەک توانای گلدانەوەی ئاوی زۆر کەم بووە و ژێرەوەی گڵ بووە.
وتیشی، ئێستا سێ مەتر قوڵی دەکەن و پاشان کۆنکرێتی دەکەن، لەبەر ئەوەی لە رابردوودا رێژەیەکی زۆری ئاوەکە گڵەکە هەڵی دەمژی.
پێشتر بڕی هەشت هەزار مەتر سێ جا ئاوی دەگرت دەریاچەکە، بەهۆی قوڵکردنیەوە ئەو رێژەیە بەرز دەکەنەوە بۆ سێ هێندە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی