ئەمڕۆش نرخی نەوت بەرزە
964+
توانا نەقی
ئهمڕۆ سێشەممەشهممه نرخی بهرمیلێك نهوتی برێنت له بازاڕی جیهاندا گهیشته 88.87 سهنت، نرخەکەشی لە چاو دوێنێدا تەنیا 14 سەنت بەرزبووەتەوە.
هەر ئهمڕۆ یەک بەرمیل نەوتی خاوی تێكساسییش 85.86 سهنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت کە تەنیا 6 سەنت لە چاو دوێنێ دووشەمەدا نرخەکەی بەرزتر بووەتەوە
بەپێی ئامارەکان، کەرتی پیشەسازیی چین لە مانگی ئابدا گەشەی کردووە، ئەوەش هیوای بەخشیوەتە بازرگانانی نەوت بەوەی خواستی ئەو وڵاتە بۆ بەکارهێنانی نەوت روو لە بەرزبوونەوە بکات.
ههرلهم هەفتەیە هەروەها وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانی ئۆپێک پڵەس کۆدەبنەوە و پێشبینی دەکرێت سعودیە و رووسیا درێژە بە کەمکردنەوەی ئاستی خستنەڕووی نەوت بدەن.