لە کۆیە 19 هاوڵاتی رزگارکراون و چواریش خنکاون
964+
پێشەوا محەمەد
لەمساڵدا لە سنووری قەزای کۆیە چوار هاوڵاتی خنکاون و 19ـی دیکەش لە خنکان رزگار کراون.
دوایین خنکان شەهرام سامی تەمەن هەشت ساڵ بوو، کە ماوەی چوار رۆژە لە نزیک گۆپتەپە خنکاوە و تا ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە.
پیشتریش سێ هاوڵاتی دیکە لە زێی بچووک لە سەیرانگا جیاوازەکانی سنووری قەزای کۆیە خنکاون.
عەمید گۆران، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی کۆیە بە 964ـی وت، “تیمەکانمان بەردەوام لەسەر زێی بچووک ئامادەن بۆ هەر حاڵەتێکی نەخوازراو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان و هاوکاری هاوڵاتیان دەکەن”.