پلەکانی گەرما دووبارە دادەبەزن

964+

پێشبینییەکانی دەزگای کەشناسی ئەوەیە، سبەی یەکشەممە یەک تا دوو پلە کەشەکە فینکتر بێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوودا پلەکانی گەرما بەرزتر بوونەوە.

لە ناوەڕاستی هەفتەی پێشوو تۆپەڵە هەوایەکی فێنک بۆماوەی چەند رۆژێک رووی لە ناوچەکە کرد، بەڵام لە رۆژی پێنجشەممەوە پلەکانی گەرما دووبارە بەرز بوونەوە.

ئەمڕۆ شەممە پێشبینییەکانی کەشناسی وەزارەتی گواستنەوەی حکومەتی هەرێم، بۆ پارێزگاکانی هەرێم بەمجۆرەیە:

هەولێر: 41
سلێمانی: 40
دهۆک: 40
کەرکوک: 42
هەڵەبجە: 42
زاخۆ: 41
سۆران: 41
حاجی ئۆمەران: 30
گەرمیان: 46

پێشبینیەکانی کەشناسی بۆ رۆی یەکشەممە 3.9.2023 بەمجۆرەیە:

کەش/ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت.
پلەکانی گەرما / کەمێک نزم دەبێتەوە بە (1 – 2 ) پلە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.
خێراى با / لەسەرخۆ بۆ مام ناوەند (10 – 15 ) کم/س
ئاراستەی با / باکوری خۆرئاوا دەبێت .
مەوداى بینین / 8 – 10 کم
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر: 40
سلێمانی: 38
دهۆک: 38
کەرکوک: 41
هەڵەبجە: 40
زاخۆ: 39
سۆران: 39
حاجی ئۆمەران: 28
گەرمیان: 44