لە دهۆک بەکرێدانی باخ قەدەغە کرا
964+
زەید کۆچەر – دهۆک
دەنگۆیەک هەیە دیاردەی بەکرێدانی باخ بە گەشتیاران لە پارێزگای دهۆک قەدەغە بکرێت، ئەمەش دوای ئەوەی بەشێک لە هاوڵاتیانی ئەو پارێزگایە ناڕەزاییان لە زیادبوونی ئەو دیاردەیە دەربڕیووە.
خەیری عەلی ئوسۆ، بەرێوبەری گەشتوگوزاری دهۆک بۆ 964 قسەیکرد دەڵێت، “دوێنێ زانیومە و هێشتا بە فەرمی هیچ بە ئێمە نەگەیشتووە، بەڵام بڕیارێکی زۆرباشە”.
بەرێوبەری گەشتوگوزاری دهۆک ئەوەش دەڵێت، “باخەکان شوێنی تایبەتی کەسین و نابێت بەکرێ بدرێن، چونکە زیانێکی زۆری گەیاندووە بە هۆتێلەکان، گەشتیارەکان لەبەر هەرزانی نرخەکەی باخیان بەکرێ دەگرت، هەندێکجار دیاردەی نەشیاوی لێ ئەنجامدەدرا”.
میللەت عیسمەت بەرپرسی راگەیاندنی پارێزگای دهۆک بۆ 964 وتی، بڕیارەکە لە رۆژی پێنجشەممە دراوە، بەڵام هێشتا نەکراوە بە نوسراو.
پێداچوونەوە: فەهمی نەبی