لە سلێمانی
کرێکارێک لە نهۆمی 12ـی باڵەخانەیەکەوە کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا
964+
ژووری هەواڵ
کەمێک لەمەوبەر، کرێکارێک لە نهۆمی 12ـی باڵەخانەیەکی شاری سلێمانی کەوتە خوارەوە و گیانی لەدەستدا.
کرێکارەکە پیاوە و تەمەنی لەنێوان 25 بۆ 30 ساڵدایە.
لە پرۆژەی نیشتەجێبوونی سولی ڤیو کەوتووەتە خوارەوە.
سامان نادر وتەبێژی سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی ئەو زانیارییانەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، “کرێکارەکە لەوە دەچێت خەڵکی سووریا بێت”.
وتیشی، “ئەمڕۆ هەینییە و کاتی کار نییە تا ئێستا نازانین لەسەر کار کەوتووەتە خوارەوە یان نا”.
لەلایەکی دیکەشەوە، سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رووداوەکەی بۆ 964 پشتڕاستکردەوە و وتی، خەریکی لێکۆڵینەوەن.
زانیاری دێت…